بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو ئێران لەگەڵ لێشاوی بەکارهێنانی چەکی سارد و گەرم لەنێوان ناڕازیان لە پارێزگاکانی وڵات بەرەوڕووبوو؛ هاوکات لەگەڵ لێدوانی دەستێوەردەرانەی بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسڕائیل.
ڕاشیگەیاند: ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو، ڕۆژی سێزدەیەمی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران بوو.
بەقایی هەروەها زیادی کرد: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی پێبەندی هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتی نین . بەڵگە و شایەتی نکۆڵی لێنەکراو هەیە سەبارەت بە بوونی کەسانی چەکدار و ڕێکخراو لە ناو ڕیزی ناڕازیان بۆ ئەوەی خەڵک بکەنە ئامانج و سووتاندنی پەرەستار و کاول کردنی بینا و سووتاندنی ماڵ و سامانی خەڵک هەموو ئەو شێوازانەیە کە تیرۆریستانی داعش بەکاریان دێنا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارە بە هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: هەندێ ئایدیا لە لایەن لایەنی بەرانبەرە خراوەتەڕوو . ئێمە هەموو کات وتوومانە کورسی دانوستانمان بەجێنەهێشتووە.
ئەوەشی وت کە پەیامی دژبەیەکی ئەمریکا نیشان دەدات کە جدی نین لە هەڵوێستەکانیان.
Your Comment